کوردستانی

پێدانى كاره‌باى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگى ره‌مه‌زان گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێدانى كاره‌باى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگى ره‌مه‌زان گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى پێشبینییه‌ فه‌له‌كناسییه‌كان، سبه‌ینێ دوو شه‌ممه‌ 11ى ئازار یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زان ده‌ستپێده‌كات و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هاوڵاتییان له‌نیوه‌شه‌ودا هه‌ڵده‌ستن بۆ پارشێوكردن، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانیش ده‌ڵێت، له‌ پارشێواندا كار به‌ مۆلیده‌كان ده‌كه‌ین و ناهێڵین موسڵمانان بێ كاره‌بابن.

عوسمان محه‌مه‌د، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانى سلێمانى تایبه‌ت بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، له‌ 1ى ئه‌م مانگه‌دا له‌ قائیمقامیه‌تى سلێمانى كۆبووینه‌وه‌ و به‌رنامه‌ى كاتى پێدانى كاره‌باى مۆلیده‌مان به‌و شێوه‌یه‌ دانا كه‌ له‌ كاتژمێر 1ى پاش نیوه‌ڕۆ تاوه‌كو 5ى به‌ره‌به‌یانى كار به‌ مۆلیده‌كان بكه‌ین و دواتر له‌و كاته‌وه‌ تاوه‌كو 1ى پاش نیوه‌ڕۆ بیكوژێنینه‌وه‌.

وتیشى، داوامان كردووه‌ له‌و نێوه‌نده‌دا به‌ لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ دوو بۆ سێ كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانى بدرێت، و ره‌نگیشه‌ گۆڕانكارى له‌و خشته‌ى پێدانى كاره‌بایه‌ى مۆلیده‌كان بكرێت، به‌ڵام هاوڵاتییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ پارشێوان بێ كاره‌با نابن.

عوسمان محه‌مه‌د، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ ناوچه‌كانى تر وه‌ك هه‌ولێر و كه‌لار بریار وایه‌ 24 كاتژمێر كاره‌با بدرێت به‌هاوكارى كاره‌باى نیشتمانى به‌ڵام له‌سلێمانى به‌و جۆره‌ نییه‌، ئێمه‌ كاتێك ده‌توانین 16 كاتژمێر كاره‌با بده‌ین ئه‌ویش به‌ سێ جار، كه‌ كاره‌باى نیشتمانى 8 كاتژمێر بدرێت چونكه‌ 16 كاتژمێر به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ مۆلیده‌ كار بكات، ئه‌وه‌ ده‌شكێت و كێشه‌ى كاره‌با درووست ده‌بێت، ده‌شڵێت، هه‌رچه‌نده‌ پێمان وتراوه‌ كاره‌باى نیشتمانى هه‌شت بۆ 10 كاتژمێر ده‌درێت به‌ هاوڵاتییان.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان