کوردستانی
له‌سه‌ر كاتى ده‌وامى خوێندنگه‌كان له ره‌مه‌زاندا زانیاریی ده‌خرێته‌روو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى پێشبینییه فه‌له‌كناسییه‌كان، سبه‌ینێ دوو شه‌ممه 11ى ئازار یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زان ده‌ستپێده‌كات و له‌باره‌ى گۆڕانكارى و كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌وامی ناوه‌نده‌كانى خوێندنیش، وه‌زیرى په‌روه‌رده رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا هیچ بڕیارێکیان لەسەر کەمکردنەوەی کاتی دەوامی خوێندنگەکان لە مانگی رەمەزاندا نەداوە.
ئەمڕۆ یەک شەممە 10ى ئازارى 2024، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، له‌سه‌ر گۆڕانكارى و كه‌مكردنه‌وه له كاتى ده‌وام لە مانگی رەمەزاندا ، تا ئێستا هیچ بڕیارێکمان نەداوە.
وتیشى، له سه‌ره‌تاى ده‌سپێكى مانگى ره‌مه‌زاندا پشووه تاوه‌كو دوای جەژنی نەورۆز له نێو ئەو خوێندنگەیانەی کە لە ١٣ی ئەیلولەوە دەستیان كردووه بە دەوام.
سه‌باره‌ت به‌و خوێندنگهیانهش كه دره‌نگ ده‌ستیان به ده‌وام كردووه، وه‌زیرى په‌روه‌رده باسی له‌وه‌كرد، ئەو خوێندنگەیانە لە ئێستادا له تاقیکردنەوەدان و له پێناو سوود وه‌رگرتن له كات بۆ قه‌ره‌بووى خوێندنى فه‌وتاویان، کاتیان بۆ کەم ناکرێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، له ساڵانى رابردوودا له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز، رۆژانه نیو كاتژمێر له كاتى ده‌وام له ناو خوێندنگه‌كاندا كه‌مده‌كرایه‌وه.
پ ح ع