کوردستانی
وه‌زیرى پێشمه‌رگه: ئه‌مه‌ریكا دوایین واده‌ى بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه دیاریكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزیری پێشمەرگەى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌باند، وەزارەتی بەرگریی ئەمه‌ریکا دڵنیاییاندا لەبەردەوامیی ناردنی هاوکارییەکان بۆ پێشمەرگە، دوایین واده‌شیان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه دیاریكرد.
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه رایگەیاند " بەرپرسانی ئەمه‌ریکا هەموویان بەگرنگییەوە باسیان لە رۆڵی پێشمەرگە دەکرد، دڵنیاییاندا کە هێزی پێشمەرگە هێزێکی متمانەپێکراوی ئەمه‌ریکایە، بۆیە واشنتن بەردەوام دەبێت لەناردنی هاوکارییەکان بۆ ئەو هێزە".
باسی لەوەشکرد "ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانان بەگرنگییەوە باسیان لە خەبات و ئازایەتی گەلی کورد کرد، ئەمه‌ریکا پشتیوانی لە سەقامگیری هەرێمی کوردستان دەکات و هانی عیراقیش دەدات کێشەکانی لەگەڵ هەرێم بەئاشتییانە چارەسەر بکات".
وتیشى "ئەمه‌ریکا بەلایەوە گرنگە کورد یەکگرتوو بێت، هەروەها دەبێت پارتی و یەکێتی ناکۆکییەکان بەلاوە بنێن و بۆ ئەوەی بەهاوبەشی رووبەڕووی مەترسییەکان ببنەوە، هه‌روه‌ها تا مانگى نۆى 2026ى دیاریكردووه بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه".
ع،ه