کوردستانی
لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامییەت دەچنە بازاڕەكان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزاندا لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە كوالێتی و جۆری ئەو خواردن و خواردەمەنییانەی بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێن چوونە بەشێك لە بازاڕی گەورەی سلێمانی.
گۆران قادر، سەرۆكی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، هەرچەندە ئەمڕۆ پشووی رەسمیی بووە، بەڵام لیژنەكانمان لە قایمقامیەتی سلێمانی بەردەوام بوون لە گەڕان و پشكنینی دووكان و فرۆشگاكانی شاری سلێمانی بۆ رێگریكردن لە فرۆشتنی خۆراكی ماوەبەسەرچوو بە هاوڵاتییان.
وتیشی، لیژنەی باڵا لە قایمقامیەتی سلێمانی كە نوێنەرانی كوالێتی كۆنتڕۆڵ، تەندرووستی، بەرگریی شارستانیی، چاودێریی بازرگانیی و ئاسایشی سلێمانی دەكەن، بەدرێژایی مانگی رەمەزان بەردەوام دەبن لە چاودێریكردنی بازاڕ.
لیژنەكانی قایمقامیەتی سلێمانی داواش لە هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەكەن لەكاتی بوونی هەر سەرپێچییەك لە رێگەی هێڵی گەرمی ژمارە (07701677777) و دیجیتاڵ میدیاكانی قایمقامیەتی سلێمانی پەیوەندیان پێوە بكەن.
ئ پ