کوردستانی

پارێزه‌رێك: سۆشیال میدیاو خیانه‌ت بووه‌ته‌ شێرپه‌نجه‌ى ژیانى هاوسه‌ران

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزه‌رێك: سۆشیال میدیاو خیانه‌ت بووه‌ته‌ شێرپه‌نجه‌ى ژیانى هاوسه‌ران


مه‌ودا میدیا-


پارێزه‌رێك باس له‌ هۆكاره‌كانى جیابوونه‌وه‌ى ژن و مێر ده‌كات و ده‌ڵێت، چه‌ندین هۆكار هه‌یه‌ وا ده‌كات ژن و مێرد له‌ یه‌كتر جیاببنه‌وه‌، له‌وانه‌ خیانه‌ت و پێنه‌دانى خۆشه‌ویستى به‌ یه‌كتر.

پارێزه‌ر بێرى قادر، له‌و باره‌وه‌ به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ساڵ به‌ ساڵ جیابوونه‌وه‌ى ژن و مێر له‌ زیادبووندایه‌ و چه‌ندین هۆكاریش هه‌یه‌ وا ده‌كات هاوسه‌رگیرى ژن و مێر هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌، ئه‌و هۆكارانه‌ش هه‌ر یه‌كه‌یان كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى له‌پشته‌".

هه‌روه‌ها وتى "یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانى جیابوونه‌وه‌ى ژن و مێرد، مۆبایل و سۆشیال میدیايه، گه‌وره‌ترین گرفتى له‌نێوان هاوسه‌ران دروستكردووه‌ و به‌شێكى زۆرى ئه‌و جیابوونه‌وانه‌ى رۆژانه‌ تۆمارده‌كرێن بۆ سۆشیال میدیا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ لاى ئێمه‌ زۆر به‌شێوه‌یه‌كى خراپ به‌كارده‌هێنرێت".

وتیشى "هۆكارێكى ترى جیابوونه‌وه‌ بۆ خیانه‌تكردن و پێنه‌دانى خۆشه‌ویستى به‌یه‌كتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، رۆژانه‌ چه‌ندان حاڵه‌تى جیابوونه‌وه‌ به‌هۆی خیانه‌ت تۆمارده‌كرێت، هه‌روه‌ها لێكتێنه‌گه‌یشتن و رێزنه‌گرتنى یه‌كترى".

باسى له‌وه‌شكرد"هۆكارێكى تر هه‌یه‌ بووه‌ته‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كان به‌راوردكردنى ژیانى كه‌سانى ده‌وروبه‌ر به‌ ژیانى خۆیان، ئه‌مه‌ش گرفتى گه‌وره‌ى دروستكردووه‌، هه‌روه‌ها ده‌ستوه‌ردانى كه‌سانى تر، رێزنه‌گرتنى یه‌كترى و نه‌بوونى متمانه‌ش هۆكارێكى تره‌".

ئه‌و پارێزه‌ره‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئێستا شتێكى تریش په‌یدابووه‌ كه‌ له‌ناو تۆمارى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران تۆمارده‌كرێت ئه‌ویش نه‌بوونى ماڵى سه‌ربه‌خۆ، ئه‌وه‌ش هۆكارێكى ترى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌رانه‌".

ع،ه

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان