کوردستانی

پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، سبه‌ینێ پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌ و ئاسمانیش ساماڵ ده‌بێت.

به‌پێى پێشبینییه‌كانى كه‌شناسى "سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێـت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و لە هەندێ ناوچە بۆ هەوری تەواو".

هه‌روه‌ها "پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمرۆ سێشه‌ممه‌".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 20 
سلێمانی : 19
دهۆک : 19
کەرکوک : 22
هەڵەبجە : 21
زاخۆ : 20
سۆران : 18
حاجی ئۆمەران : 10
گەرمیان : 23

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان