کوردستانی
یه‌كێتیی سه‌رۆكى لیسته‌كه‌ى بۆ هه‌ڵبژاردن ئاشكراده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له‌چوارچێوه‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى بۆ هه‌ڵبژاردن، یه‌كێتيى نیشتمانيى كوردستان، سه‌رۆكى لیسته‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات و لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی ئه‌و حزبه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكى یه‌كێتیی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سەرۆكی قەوارەكە دەبێت لە هەموو پارێزگاكان.
رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ساڵ و نیوێك زیاتره ئه‌وان پلان و ئامادەكاریی تەواویان بۆ هەڵبژاردن كردووە.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى سەرۆكی قەوارەی یەكێتيی دەبێت بۆ هەڵبژاردن، و ئامانجی یەكێتیی گۆرانكارییە لەهەموو سێكتەرەكان و ده‌ڵێت، لەنێو حزب و حكومەت و هەموو ئەو هەڵبژاردنانەی دێنە پێشەوە بایەخ بەگەنجان دەدەین.
لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنى یه‌كێتیى باسى له‌وه‌شكرد، ئه‌وان لەگەڵ نوێنەری راستەقینەی پێكهاتەكانن و ئەو رێژەی دیاریكراوە ناعەدالەتی تێدابووە، بەجۆرێك لەماوەی 31 ساڵی رابردوو لەسلێمانی یەك كاندیدی كریستیان دەرنەچووە و قۆرخكراوبووه و نوێنەری راستەقینەی خۆیان دەرنەچوونە.
رزگار حاجى حه‌مه، روونیشى ده‌كاته‌وه، ئێمە لەو نوێنەرانەی كۆتاكان كە لەپەرلەمانی كوردستان بوون، زۆر خەمخۆرتر و پەرۆشتری پێكهاتەكانین، لەهەر چوار پارێزگاكە ئەگەر بیانەوێت لەگەڵ ئێمە خۆیان كاندید بكەن دەتوانن و ئێمە ئامادەین.
پ ح ع