کوردستانی

وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم: 41% مووچه‌خۆرانى هه‌رێم بێبه‌ش ده‌بن له‌مووچه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


 وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم: 41% مووچه‌خۆرانى هه‌رێم بێبه‌ش ده‌بن له‌مووچه‌

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان له‌ نووسراوێكدا رایدەگەیەنێت، بەغداد پارەی مووچەی بۆ هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا نەناردووە و ئەو پارەیەی بڕیارە بەغداد بینێرێت تەنیا بەشى 59٪ی مووچەخۆران دەکات.

له‌ نوسراوه‌كه‌یدا، وەزارەتی دارایی هەرێم باس له‌وه‌شده‌كات، ئەم رێکارەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵی وایکردووە بە نزیکەی 390 ملیار دینار کورتهێنان لە پێدانی مووچەی هەرێمی کوردستان دروس ببێت بۆ مانگی شوبات.

دەقی نووسراوه‌کەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان:

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوی ژمارە (2147/4/7 ) لەبەرواری ( 2024/3/5 ) داوای لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ کردبوو بە تەمویلکردنی تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە بێ جیاوازیی بۆ مانگی شوباتی ساڵی 2024  بە بڕی ( 949،813،146،170 ) دینار.

بەڵام وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ تەنها بڕی 560 ملیار و 217 ملیۆن دیناری تەمویل کردووە کە دەکاتە ڕێژەی تەنها ( 59%) لە کۆی گشتیی مووچەی هەرێم و بێ بەشکردنی ڕێژەی (41%) ی مووچەخۆرانی هەرێم لە شایستەی مووچەکانیان، و تا ئێستا ئەو بڕە پارەیەش کە بڕیاری تەمویلکردنی دراوە نەگەیشتۆتە دەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم.

ئەم ڕێکارەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵی وایکردووە کە کورتهێنان لە پێدانی مووچەی هەرێم بۆ مانگی شوبات بە نزیکەی ( 390 ) ملیار دینار دروست بێت  وگرفتی گەورەی دارایی دروستدەکات ودەبێتە هۆی بێ بەشکردنی بەشێکی زۆری مووچەخۆران ودروستکردنی فەرق وجیاوازیی لە نێوان مووچەخۆران.

جگە لە کەمی ئەو بڕە پارەیەی کە نێردراوە بۆ مانگی شوبات، بەپێی ئەو نوسراوانەی کە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدرال دەریچواندوون، بۆ مووچەی مانگی ئاداری 2024 ، هیچ تەمویلێکی حکومەتی هەرێم ناکرێت ئەگەر مووچەی هەرێم (توگین) نەکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من لە مێژە دەستی کردووە بە پرۆسەی توگین لەژێر سەرپەرشتی بانکی ناوەندی عیراق و گفتوگۆکان لەم بارەیەوە بەردەوامن، و نابێت هیچ لەم ڕێکارانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ  ببنە مایەی بێبەشکردنی مووچەخۆرانی هەرێم لە لەمووچەکانیان کە شایستەی دارایی خۆیانە و دەبێت هاوشێوەی مووچەخۆرانی عیراق لە ناوچەکانی دیکەی عیراق مامەڵە بکرێن.

لێرەوە وەکو وەزارەتی دارایی وئابووری،  جەختدەکەینەوە لە نووسراوی سەرەوەمان بۆ خەرج کردنی تەواوی مووجەی هەرێم، ونابێت مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بێبەش بکرێن لە ماف و شایستەی دارایی خۆیان و داوا دەکەین وەزارەتی دارایی حکومەتی عیراق بەمەرجی تەعجیزی ئەو مافە لە هەرێمی کوردستان زەووت نەکات و بۆ مووچەی مانگی ئازار هیچ کۆتو بەندێک بۆ تەمویلکردنی مووچەخۆران دانەڕێژن چونکە ئەمە مافی دەستوری و یاسایی مووچەخۆرانی هەرێمە ونابێت تێکەڵی هیچ ناکۆکییەکی نێوان هەردوو حکومەت بکرێن.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان