کوردستانی
كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتیی به‌سه‌رپه‌ره‌شتى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى كۆتاییهات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كۆبوونه‌وه‌ى مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی كۆتاییهات و له گرنگترین پرسه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بوو.
ئەمڕۆ سێ شەممە 12ى ئازارى 2024، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەکتەبی سیاسیی کۆبووەوه و چەند پرسێکی گرنگی تاوتوێ کرد.
وتیشى، لە سەرەکیترین تەوەرەکان پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بوو.
وته‌بێژه‌كه‌ى یه‌كێتیى باسى له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كه‌ى كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، کۆبوونەوەکان له‌سه‌ر پرسی هەڵبژاردن و چەند پرسێکی تر بەردەوامی دەبێت و بڕیارە رۆژی هەینی 15-3-2024، جارێکی تر مەکتەبى سیاسیى کۆببێتەوە.
پ ح ع