کوردستانی
تیرۆرستێك كه پله‌ى سه‌ربازى هه‌بووه ده‌ستگیر ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی هەرێمى كوردستان، ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێکی سەر بە رێکخراوی داعش راده‌گه‌یه‌نێت و ئاشكراى ده‌كات، تیرۆرستەکە بەڕەگەز عەرەبه و پلەی سەربازی هەبووە لەناو رێکخراوه‌كه.
لە راگەیەندراوێکدا، دەزگای ئاسایشی هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 12ى ئازارى 2024، رایگه‌یاند، بەرێوەبەرایەتی ئۆپراسێونەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عیراق، توانیان تیرۆرستێک لەسنوری گوندی (چیمەن)ی پارێزگای کەرکوک دەستگیر بکەن.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگری دەزگا ئەمنییەکانی عیراق و دەزگای ئاسایش، هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئۆپراسێونەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، توانیان شوێنی خۆحەشاردانی داواکراوێکی داعش بدۆزنەوە و چاودێری بکەن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، تیرۆرستەکە ناوی (ج م ج) بەڕەگەز عەرەب و پلەی سەربازی هەبووە لەناو رێکخراوی داعش، لە رێگەی وڵاتی سوریاوە هاتۆتە عیراق، بە بڕیاری دادوەر توانرا لەرۆژی 4ی مانگی (ئازار/3) دەستگیربکرێت.
پ ح ع