کوردستانی

دادگاى فیدراڵى له‌سه‌ر دابه‌شه‌كردنى مووچه‌ بۆ مانگى داهاتوو هاته‌ده‌نگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگاى فیدراڵى له‌سه‌ر دابه‌شه‌كردنى مووچه‌ بۆ مانگى داهاتوو هاته‌ده‌نگ

مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بۆ مانگه‌كانى داهاتوو، دادگای فیدراڵی عیراق له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆسەى بەئەلکترۆنیکردن کاتى زۆرى پێویستە، بۆ ئەوانەى فریاى بەئەلکترۆنیکردن نەکەوتن پێویستە بە کاش مووچەکانیان پێبدرێت.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 12ى ئازارى 2024، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا، دادگاى فیدراڵى عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، ئامانج لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بە ئەلکترۆنیکردنى مووچە و دڵنیاییدانە لەمافی فەرمانبەرانی هەرێم و پاراستنی قوتی رۆژانەیان و بەدیهێنانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتییە.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، پێویستە پەلە بکرێت و هەوڵی زیاتر بدرێت بە مەبەستی جێگیرکردنی  و بەدیهێنانی پرۆسەی بە ئەلکترۆنیکردنەکە، بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی تریش بەشێوەی کاش خەرجبکرێت، کە هێشتا بەهۆی کێشەی هونەرییەوە پرۆسەی بە ئەلکترۆنیکردنى مووچەکانیان بۆ نەکراوە.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان