کوردستانی

سێ رۆژ ماوه‌ بۆ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى مامۆستایان و به‌ڵێنه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ رۆژ ماوه‌ بۆ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى مامۆستایان و به‌ڵێنه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم

مه‌ودا میدیا-

له‌ كۆتا دانیشتنى دادگاى فیردراڵى له‌سه‌ر پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى مامۆستایان، پارێزه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێم داوایان كرد، دادگا مۆڵه‌تییان بدات تاوه‌كو 15ى ئازار، پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن، ئه‌ندامێكى مامۆستایانى ناڕازیش ده‌ڵێت، له‌ ئێستادا ئه‌و بریاره‌یان به‌ستووه‌ته‌وه‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى بوودجه‌.


دڵشاد میرانى، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى داكۆكى له‌ مافى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، دادگاى فیدراڵى عیراق رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ 17ى ئازار، پێنجه‌مین دانیشتنى خۆى له‌سه‌ر بابه‌تى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى مامۆستایان ئه‌نجامده‌دات، و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌دات كه‌ حكومه‌تى هه‌رێم به‌ نایاسایی رایگرتووه‌.

وتیشى، زانیارییمان پێگه‌یشتووه‌، حكومه‌تى هه‌رێم پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى مامۆستایان و دامه‌زراندنى مامۆستایانى وانه‌بێژى به‌ستووه‌ته‌وه‌ به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای بودجه‌وه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ قۆناغى یه‌كه‌مدا پارێزه‌ره‌كانى حكومه‌ت، وتیان تاوه‌كو 15ى مانگ مۆڵه‌تمان بده‌ن، به‌ڵام بۆ قۆناغى دووه‌م به‌ستنه‌وه‌یه‌ به‌ هه‌موارى یاساكه‌وه‌ تاوه‌كو دادگاى فیدراڵى سزایان نه‌دات، به‌ڵام ئاخۆ دادگا چۆن بریار ده‌دات، ئایا نه‌رمى ده‌نوێنێ و هه‌لیان ده‌داتێ.

له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا حكومه‌تى هه‌رێم هیچ هه‌نگاوێكى ناوه‌ بۆ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى مامۆستایان و دامه‌زراندنى وانه‌بێژان، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ده‌سته‌ى داكۆكى له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازى روونیكرده‌وه‌، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ته‌نها ئاماده‌كارى كردووه‌.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان