عیراقی
هۆكارى دواكه‌وتنى هه‌موارى یاسای بوودجه بۆچى ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌گه‌رچى بڕیار وابوو له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه و تاوه‌كو كۆتایی مانگى یه‌ك هه‌موارى یاسای بوودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عیراق بكرێت به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ره‌وانه نه‌كراه، و ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت، هێشتا ناتوانین پێشبینى بكه‌ین كه‌ى ره‌وانه ده‌كرێت، هه‌ركاتێكیش ره‌وانه بكرێت تاوه‌كو خوێندنه‌وه‌كانى بۆ ده‌كرێت كاتى پێویسته.
له‌باره‌ى هۆكارى دواكه‌وتنى هه‌موارى یاسای بودجه‌ى عێراقه‌وه، دارا سێكانیانى، له لیژنه‌ى یاسای له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق تایبه‌ت بۆ مه‌ودا میدیا راگه‌یاند، سه‌ره‌تا ده‌بێت له حكومه‌تى عیراقه‌وه ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بكرێت به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌هاتووه، به‌شێك له وه‌ڵامه‌كه‌شى ده‌كه‌وێته لاى حكومه‌ت.
وتیشى، له راستییه نه‌ده‌بوو دوا بكه‌وتایه چونكه گرفتى گه‌وره بۆ سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان و حكومڕانى له عیراق دروست ده‌كات و دروستیشى كردووه.
دارا سێكانیانى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، یه‌كێك له‌و گرفتانه، پاكتاوى حساباتى ساڵى رابردوو نه‌كراوه و به‌خشته‌كه نه‌هاتووه بۆ په‌رله‌مان.
ئه‌وه‌شى خسته‌روو، ئێستاش بێته په‌رله‌مان و ده‌ست بكرێت به خوێندنه‌وه‌كانى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م، كاتى پێویست ده‌بێت.
له‌باره‌ى كاتى ره‌وانه‌كردنی هه‌مواره‌كه‌ش بۆ په‌رله‌مان، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى یاسای په‌رله‌مان، له فراكسیۆنى یه‌كگرتوو روونیكرده‌وه، عیراق له دواى ساڵى 2003 عیراقى ته‌وافق ( رێكه‌وتن) ه و فره پێكهاته و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ى ره‌هه‌ندى گشتیان هه‌یه و په‌یوه‌ندى به لایه‌ن و پێكهاته‌كانه‌وه هه‌یه، ده‌بێت ته‌وافقى له‌سه‌ر بكرێت ئه‌وكات رێره‌وى خۆى وه‌رده‌گرێت، بۆیه ناتوانین پێشبینى كاتى ره‌وانه‌كردنى هه‌مواره‌كه بكه‌ین.
پ ح ع