کوردستانی
حكومەتی عیراق دەیەوێت فەرمانبەرانی هەرێم سووك بكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرپرسێكی حكومەتی عیراق لە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم هەموو پابەندییەكانی خۆی جێبەجێكردووە، بەڵام حكومەتی عیراق دەیەوێت فەرمانبەرانی هەرێم سووك بكات.
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە دیدارێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حكومەتی هەرێم ئەگەر هەموو پابەندییەكانیشی جێبەجێبكات، بەڵام هێشتا حكومەتی عیراق مووچە وەك خۆی نانێرێت.
وتیشی، حكومەتی عیراق سیاسەتی برسیكردن و سووككردنی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی هەیە، ئەگەرنا خۆ ئێستا حكومەتی هەرێم لیستی مووچەی بەتەواوی ناردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، خەڵك بڕیاری دادگای فیدراڵیی نەخوێندووەتەوە كە بەداخەوە ئەگەر بیخوێنیتەوە وشەی زۆر نەشیاوی بەرامبەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەكارهێناوە.
باسی لەوەشكرد، ئێمە لە پەرلەمانەوە نوسراوێك ئاراستەی دادگای فیدراڵیی دەكەین و داوای روونكردنەوە دەكەین تا بزانین چۆن ئەو دەستەواژانە بەرامبەر فەرمانبەرانی هەرێم بەكاردەهێنن.
ئ پ