عیراقی
عیراق له‌ژێر ده‌ستى ئه‌مه‌ریكا بچێته ده‌ره‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نوێنەری هاوپەیمانی فەتح رایگه‌یاند، پێویسته عیراق له‌ژێر ده‌ستى ئه‌مه‌ریكا له بوارى چه‌ك بچێته ده‌ره‌وه.
محەمەد بەلداوی، نوێنەری هاوپەیمانی فەتح رایگه‌یاند "عیراق ده‌توانێت له‌ژێر ده‌ستى ئه‌مه‌ریكا بۆ كڕینى چه‌ك و پڕچه‌ككردنى هێزه چه‌كداره‌كانى بێته ده‌ره‌وه و پشت به لایه‌نى تر ببه‌ستێت".
باسى له‌وه‌شكرد " ئەو هەوڵە پێویستی بە ورەی بەهێز و پاڵپشتی گه‌وره هه‌یه، ناكرێت عیراق ته‌نها چه‌ك له ئه‌مه‌ریكا بكڕێت و ده‌توانێت به ئازادانه كار بكات".
عیراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هێزه چه‌كداره‌كانى پڕچه‌ك ده‌كرێت و هیچ وڵاتێكى تر مافى ئه‌وه‌ى نییه.
ع،ه