کوردستانی
هاتوچۆى سلێمانى شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، بۆ ماوه‌یه‌كى نادیار شه‌قامێكى ناو شارى سلێمانى داده‌خرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی هاتووه" شه‌قامی کاوە لەبه‌رده‌ركی سه‌رای بازاڕی شاری سلێمانی به‌ره‌و فولكه‌ی ئه‌سحابه‌سپی كاری هه‌ڵكه‌ندنی تێدا ده‌كرێت‌و شه‌قامه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ربه‌ست ده‌كرێت".
باس له‌وه‌شكراوه "تا ئه‌وكاته‌ی كۆمپانیای راسپێدراو به‌و ئه‌ركه كاره‌كانی خۆی ته‌واو ده‌كات شه‌قامه‌كه به‌ڕووی شۆفێراندا ناكرێته‌وه".
ع،ه