کوردستانی
هۆشدارى توند درایه پارتى... دواڕۆژتان ئاوا ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى پێشووى په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پارتى په‌شیمان نه‌بێته‌وه له كشانه‌وه له دادگاى فیدراڵیی گه‌وره‌ترین زیانى به‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى عیراق نوسیویه‌تى " لەسەرەتای دروستبوونی عیراقk پێکهاتەی شیعی بایکۆتی دەسەڵاتی کرد بۆماوەی 80 ساڵ لێی بێبەش کرا".
هه‌روه‌ها " لە ساڵى 2005 سوننە بایکۆتی هەڵبژاردن و دەنگدانی بەدەستور کرد تا ئێستەش باجەکەی دەدات".
باسى له‌وه‌شكرد " ئەم بڕیارەی پارتی بۆ كشانه‌وه‌ى دادوەرەکەی لە دادگای فیدراڵیی ئەگەر پەشیمان نەبێتەوە ئەوا دواڕۆژی پارتی بەرەو ئاوابوون دەبات".
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو "کەسایەتییەکی سوننە هەبوو کەئێستە وەزیری پلاندانانی حکومەتی عیراقە بەناوی دكتۆر محه‌مه‌د عه‌لى ته‌میمى، لەکاتی دانوستانه‌کانی یاسای بوجەدا هەمیشە دەیوت پاشەکشە مەکەن هەندێک خۆتان عاجزکەن تا مەرجەکانتان دەچەسپێن پاشان بەردەوام بن".
ع،ه