کوردستانی

ئه‌مڕۆ حكومه‌تى هه‌رێم باسى رێكارى دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مڕۆ حكومه‌تى هه‌رێم باسى رێكارى دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كات

مه‌ودا میدیا-


ئەمڕۆ چوارشەممە، 13ـی ئاداری 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆ دەبێتەوە و سێ بڕگەی سەرەکی تاووتوێ دەکات.

"لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، پوختەی سەردانی فەرمیی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەخرێتەڕوو و کۆبوونەوە و دیدارەكانیان لەگەڵ کۆشکی سپی، کۆنگرێس، وەزارەتی دەرەوە، پنتاگۆن و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، دەخرێتەڕوو".

"لە بڕگەی دووەمدا، راپۆرتی دەستەی دەستپاکی، سەبارەت بە جێبەجێکردنی ستراتیجی نیشتمانیی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو".

"لە بڕگەی سێیەمدا، هەنگاو و رێکارەکانی ئەمدواییەی وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم، سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆران، لەبەر رۆشناییی دواپێشهات و گۆڕانکارییەکان دەخرێتەڕوو".


ع،ه


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان