کوردستانی
ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵیى هاته ده‌نگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا له باره‌ى چه‌ند بڕیارێكى دادگاى فیدراڵیی عیراق ده‌ڵێت، ناكرێت له‌ژێر هیچ پاساوێك ده‌ستكاری ماده ده‌ستورییه‌كان بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستوریین و گشت لایه‌ك ده‌بێ پێوه‌ی پابه‌ند بن له‌نێویشیاندا دادگای فیدراڵيی كه پێویسته پێوه‌ی پابه‌ند بێت و كێشه‌ی بۆ دروست نه‌كات یان پێشێلی نه‌كات به بیانووی نابه‌جێ.
به‌یاننامه‌یه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌باره‌ت به دوا بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی له‌سه‌ر پرسی كۆتاكان
عێراق به پێی یاسای ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له قۆناغی گواستنه‌وه له ساڵی 2004 گۆڕا بۆ ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی و تێیدا سیسته‌می حوكم به پێی ماده چوار له‌و یاسایه ده‌ستنیشان كرا به شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای راستیی مێژوویی و جوگرافی و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان به پێی ده‌ستور له‌نێوان ناوه‌ند و هه‌رێمی كوردستان بوو. دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوریش له ساڵی 2005 له ماده 117 / یه‌كه‌م دان به هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌نێت و مافی به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێی داوه ته‌نیا ده‌سه‌ڵاته دیاریكراوه‌كانی فیدراڵی (الصلاحیات الحصریه للسگات الاتحادیه) نه‌بێت و ئه‌وه‌ی باسی نه‌كردووه له ده‌سه‌ڵاته دیاریكراوه‌كان له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدایه و ته‌نانه‌ت له‌به‌رامبه‌ر یاسا فیدرالیه‌كان ئه‌وله‌ویه‌تی به یاساكانی هه‌رێم داوه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ده‌سه‌ڵاته هاوبه‌شه‌كان كه له‌ماده‌كانی 110 تاكو 115ی ده‌ستوردا هاتووه مافی هه‌مواركردنه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی یاساكانی فیدراڵی به هه‌رێم داوه كاتێك هاودژی یان ناكۆكی له‌گه‌ڵ یاساكانی هه‌رێمدا هه‌بێت و لێره‌دا باڵاده‌ستی بۆ یاساكانی هه‌رێمه. هه‌روه‌ها شایه‌نی ئاماژه‌پێكردنه كه ناكرێت له‌ژێر هیچ پاساوێك ده‌ستكاری ماده ده‌ستورییه‌كان بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستوریین و گشت لایه‌ك ده‌بێ پێوه‌ی پابه‌ند بن له‌نێویشیاندا دادگای فیدراڵی كه پێویسته پێوه‌ی پابه‌ند بێت و كێشه‌ی بۆ دروست نه‌كات یان پێشێلی نه‌كات به بیانووی نابه‌جێ. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌ش، مافی هه‌رێمی كوردستانه له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق مافه ده‌ستورییه‌كانی خۆی به‌كار بهێنێت، به‌ڵام دادگای باڵای فیدراڵی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دامه‌زراندنه‌كه‌ی به پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ماده 92ی ده‌ستور و یاسای دادگای فیدراڵی ژماره 30 ساڵی 2005ی هه‌موار كراوه، زیاده‌ڕۆیی له ده‌سه‌ڵاته یاساییه‌كانی كردووه كه له‌ده‌ستوردا هاتووه به شێوه‌یه‌ك مافی به‌خۆی داوه كه له هه‌موو گه‌وره و بچوكێكی هه‌رێم ده‌ستێوه‌ردان بكات هه‌روه‌ك له بڕیاری ژماره 83ی ساڵی 2024 خۆیدا كه بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆتاكانی له یاسای هه‌مواركراوی ژماره یه‌كی ساڵی 1992ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یازده كورسیی په‌رله‌مان و كه‌مكردنیان بۆ سه‌د كورسی، كه به وردبوونه‌وه له‌و بڕیاره به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت كه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌ستوره‌یه كه له‌ژێر سایه‌یدا كار ده‌كات چونكه ده‌ستور دانی به‌وه‌دا ناوه كه باڵاده‌ستی بۆ یاساكانی هه‌رێمی كوردستانه كاتێك ناكۆك یان هاودژ بێت له‌گه‌ڵ یاسا فیدرالیه‌كان، به‌ڵام یاسای نێوبراو هیچ شتێكی ناده‌ستوریی تێدا نیه و دادگای فیدرالی له بڕیاره‌كه‌یدا، خۆی له‌شوێنی یاسادانه‌ر داناوه كاتێك هه‌ستاوه به هه‌موار كردنی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و یاسای ژماره 11ی ساڵی 2007ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كاتێك دابه‌شكردنی ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن له ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیاریكراوی په‌رله‌مانی كوردستانه‌و به دوور و نزیك هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به دادگای فیدراڵیه‌وه نیه به شێوه‌یه‌ك كه وا ده‌خوازێت پێداچوونه‌وه به بڕیاری دادگاكه‌دا بكرێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه كۆتاییه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌بێ پێوه‌ی پابه‌ند بن به‌ڵام پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی بكات چونكه یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری بناغه‌ی حوكمرانیه و په‌یڕه‌وكردنی له‌نێو خه‌ڵكدا هێز و پێگه و سه‌نگ و قورسایی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا پته‌و ده‌كات ئه‌ویش بۆ گه‌ره‌نتی كردنی ماف و كه‌رامه‌تی هاووڵاتیان به بێ جیاكاری ئیتنی و دینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی یان ره‌گه‌زیی.
دادوه‌ر
عبدالجبار عزیز حسن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان
13/3/2024