کوردستانی

ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازیی هۆشداریی دەدەنە حكومەت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازیی هۆشداریی دەدەنە حكومەت

مەودا میدیا-
دوای كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و بڕیاردان بۆ دابەشنەكردنی مووچەی فەرمانبەران، ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی هۆشداریی توندیان دایە حكومەت.

لە بەیاننامەیەكدا ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی رایانگەیاندووە، ئەگەر چیتر مووچە دوا بكەوێت یان دەستكاریی بكرێت و كەمتەرخەمیی لە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵیی بكرێت، ئەوا هەموو رێگایەكی فشار و ناڕەزایەتیی مەدەنیی لەبەردەمماندا كراوەیە و لە داهاتوویەكی نزیكدا شەقامی سەرجەم شار و شارۆچكەكان پڕئەكەین لە دەنگی بەرزی ناڕەزایەتیی. 

دەقی بایاننامەكەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی وەك خۆی: 
پاش بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیی لە بەرژەوەندی مووچەخوراوانی هەرێمی كوردستان، چاوەڕێمان ئەكرد دەسەڵات واز لە چەوساندنەوەی خەڵكی كوردستان بهێنێت و ئاسانكاریی بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكان بكات، بەڵام بەداخەوە وەك دەبینین دەسەڵات سوورە لەسەر سزادان و برسیكردنی مامۆستایان و فەرمانبەران. 


پێشتر كەللەڕەقیی و پێداگیریی دەسەڵاتمان لە چەسپاندنی ئابووری سەربەخۆ و ئەنجامدانی ریفراندۆم بینیی كە دەرئەنجامەكەی لە خزمەتی بنەماڵە و حیزبەكاندا بوو، ماڵوێرانیی و بەشمەینەتییەكەشی بۆ هاووڵاتییان و مووچەخۆرانی ستەملێكراو بوو.

لە ئێستاشدا جارێكی تر، دەسەڵات بەپاساوی گاڵتەجاڕانەی دروستكردنی "هەژماری من" و نەناردنی لیستی ناوی هێزە سەربازییەكان، دەیەوێت خۆی لە پابەندیی بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیی بدزێتەوە، بۆیە لێرەوە هۆشیاری تووند بە دەسەڵات دەدەین، كە ئەگەر چیتر مووچە دوا بكەوێت یان دەستكاری بكرێت و كەمتەرخەمیی لە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵیی بكات، ئەوا هەموو رێگایەكی فشار و ناڕەزایەتیی مەدەنیی لەبەردەمماندا كراوەیە و لە داهاتوویەكی نزیكدا شەقامی سەرجەم شار و شارۆچكەكان پڕئەكەین لە دەنگی بەرزی ناڕەزایەتیی. (ناڕەزایەتییەكانی ئەمجارەش بەتەنها لە بایكۆت و خۆپیشانداندا ناوەستێت)
ئەگەر دەسەڵاتی سنووری زۆنی سەوز راستگۆیە لەگەڵ خۆی و دادگای فیدراڵیی و خەڵكی ئەم سنوورە، ئەوا با ڕاستەوخۆ لیستی مووچەخۆران بنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵیی و رێگەبدات بەزوویی لە رێی یەكێك لە بانكەكانی ڕەشید و رافیدەین كارت بۆ مووچەخۆران دروستبكرێت، چونكە بڕیاری دابەشكردنی راستەوخۆی مووچەی هەرێمی كوردستان و هەڵوەشاندنەوەی كورسی پێكهاتەكان لەلایەن هەمان دادوەرو دادگا و لە هەمان رۆژدا، دەرچووە. ناكرێت بۆ یەكێكیان خۆڵەمێشیانە مامەڵە بكەیت و بۆ ئەوی تریان شایی بگێڕیت. 
لە كۆتاییشدا داوا لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و چین و توێژە جیاوازەكان دەكەین، بە یەكدەنگیی لەگەڵمان بن تا گەیشتن بە ئامانجەكان و كۆتاییهێنان بە قەیرانی دروستكراوی مووچە. 
هەروەها داوا لە چین و توێژەكانی پارێزگای دهۆك و هەولێر دەكەین، كە بێدەنگیی بشكێنن و هەنگاوبنێن بۆ كۆتاییهێنان بەم ستەمەی دەسەڵات، كە ساڵانێكی زۆرە بەسەرماندا سەپاندوویانە. 
سەركەوتن بۆ ئیرادەی مامۆستایان و فەرمانبەران
ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان