کوردستانی
حكومەتی هەرێم پاشەكشە لە هەژماری من ناكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا
وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا نزیكەی 240 هەزار فەرمانبەر بەشدارییان لە پرۆژەی (هەژماری من)دا كردووە، بۆیە پاشەكشێ لەو بابەتە ناكەین.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرۆژەی هەژماری من خزمەت بە فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكات و پاشەكشەی لێناكەین.
وتیشی، خەڵكی هەرێمی كوردستان بەدیل نەگیراون تا بەغداد هەر مانگێك بڕە پارەیەك بنێرێت و هەر جارەو بە بیانووی تازەوە ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دوابخات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عیراق بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە لە پەیوەندیدایە.