عیراقی
ماڵپه‌ڕه سێكسییه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 13ی ئازارى 2024، دادگاى باڵاى فیدراڵیی عیراق له باره‌ى ماڵپه‌ڕه سێكسییه‌كانه‌وه بڕیاریدا و سەرۆکى فراکسیۆنى حقوقیش لە پەرلەمانى عیراق پشتڕاستى ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، دادگا ره‌زامه‌ند بووه لەسەر بەقەدەغەکردنى ماڵپەڕە نارەوشتییەکان و بڵاوکردنەوەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.
دادگاى باڵاى فیدراڵیی عیراق بڕیارى داوه بە ناچارکردنى وەزارەتى پەیوەندییەکان بە دانانى پۆڵێنێکى تایبەت بۆ بەکارهێنەرانى ئینتەرنێت، بەپێى تەمەن و قەدەغەکردنى ماڵپەڕە سێکسییەکان.
ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا، لەسەر بنەماى ئه‌و سکاڵایانه‌دایه کە لەلایەن باسم خەشان، ئەندامى سەربەخۆى پەرلەمان و سعود ساعدى، سەرۆکى فراکسیۆنى حقوق لە پەرلەمانى عیراق پێشکەش کرابوون.
سعود ساعدى، لە بەردەم دادگا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایده‌گه‌یه‌نێت، دادگا رەزامەند بووە لەسەر سکاڵایەکمان بەقەدەغەکردنى ماڵپەڕە نارەوشتییەکان و بڵاوکردنەوەى بابەتى نێوەڕۆک نەشیاو و سێکسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.
له ناوه‌ڕۆكى سكاڵاكه‌دا داواكراوه پۆلێنێک دابنرێت کە بگونجێت لەگەڵ بەها و ئاکارى کۆمەڵگەى عیراق، هه‌روه‌ها تێیدا ئەوە دەستنیشان بکرێت کە چى قەدەغەیە و چى ئاساییە نمایش بکرێت، ئەوەش بەپێى شوێن و تەمەنەکان، وه منداڵان لە نێوەڕۆکى نەشیاو بپارێزرێن
ئه‌و سکاڵایه‌نه‌ش لە دژى وەزارەتى پەیوەندییەکان و دەستەى راگەیاندن و پەیوەندییەکان، و سەرۆکوەزیران و سەرۆکى پەرلەمان بووە.
پ ح ع