کوردستانی
بازاڕى ئاڵتوون مردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
لێپرسراوى زه‌ڕه‌نگه‌رانى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ئاڵتوون له بازاڕدا بازاڕى ئاڵتوون فرۆشان مردووه و حكومه‌تى هه‌رێمیش به زیادكردنى باج ئه‌ركى ئێمه‌ى قورس‌تر كردووه.
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ئاڵتوون و دواكه‌وتنى مووچه و قه‌یرانى دارایی، ئاسته‌نگى زۆرى بۆ ژیانى هاوڵاتییان و كاسبكاران دروستكردووه، له هه‌موو چین و توێژه‌كان، یه‌كێك له‌وانه ئاڵتوون فرۆشانه.
له‌و باره‌یه‌وه، دڵێر تاهر محه‌مه‌د، نوێنه‌ر و لێپرسراوى زه‌ڕه‌نگه‌رانى سلێمانى
بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، گرانى نرخى ئاڵتوون كاریگه‌رى له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى زه‌واج دروستكردووه یاخود ئه‌و گرانییه واى كردووه مۆدێلى ئه‌وه بێته‌وه كه ئاڵتوون كه‌م بكرێت به زاوا به راده‌یه‌ك دابه‌زێت بۆ پێنج مسقاڵ ئاڵتوون.
وتیشى، ئه‌م كاریگه‌رییانه واى كردووه بازاڕى ئێمه بمرێت، هه‌ندێكمان هه‌ر ده‌ستى له‌كاره‌كه‌ى هه‌ڵگرتووه.
دلێر محه‌مه‌د، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، حكومه‌تى هه‌رێمیش هۆكارێكى تره بۆ ئه‌م گرانییه‌ى نرخى ئاڵتوون چونكه ئێمه ده‌توانین له رێگه‌ى كه‌مكردنه‌وه حه‌ق ده‌ست كه‌مێك بووژانه‌وه به بازاڕه‌كه بده‌ین، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و باجه زۆره‌ى له‌سه‌رمانه ناتوانین نرخ كه‌م بكه‌ینه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، چه‌ندین جار داوامان له حكومه‌تى هه‌رێم كردووه هاوكارمان بن و باجمان له‌سه‌ر كه‌م بكه‌نه‌وه به‌ڵام زۆر بێباكانه ساڵ به‌ساڵ زیاترى ده‌كات.
پ ح ع