عیراقی

سودانى له‌ باره‌ى مووچه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فراكسیۆنى پارتى كۆبووه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانى له‌ باره‌ى مووچه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فراكسیۆنى پارتى كۆبووه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-
 
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 13ی ئازارى 2024، محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عيراق لەگەڵ ئەندامانى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان، لە پەرلەمانى عیراق کۆبووەوە.

لە راگەیێندراوێکدا، نووسینگەى رۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانى عیراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، لەو کۆبوونەوەیەدا بارودۆخى هەرێمى کوردستان تاوتوێکراوە و جەخت لەسەر گرنگیی بەردەوامیى دیالۆگ کراوە بۆ چارەسەرکردنى کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەماى دەستوور.

هاوكات به‌پێى زانیارییه‌كان، چه‌ند پرسێكى وه‌ك مووچە و  پڕۆژەیاساى نەوت و گاز و بڕیارەکانى دادگاى فیدراڵى عیراق و جێبەجێکردنى مادەى 140ی دەستوور تاوتوێكراوه‌. 

سەرۆکوەزیرانى عیراق به‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ى وتووه‌، گەشبینە بە چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا و لە گفتوگۆى بەردەوامدان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و بۆ پڕۆژەیاساى نەوت و گاز بەرەوپێشچوونى باش هەبووە، بەڵام تێڕوانینى جیاوازیشیان هەیە.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، محه‌مه‌د شیاع سودانى ئاشكراى كردووه‌، ئەو لەگەڵ خه‌رجكردنى تەواوى 12.67%ی پشکى هەرێمى کوردستانه‌، نەک بەتەنیا مووچەى فه‌رمانبه‌ران، كه‌ ئه‌وه‌ش له‌ رێگەى هەموارى یاساى بودجەى گشتیى، چارەسەر دەکرێت و ئێستا کارى لەسەر دەکەن.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان