کوردستانی
کۆمسیۆنی عیراق دواین واده بۆ تۆمارکردنی ناوى هاوپەیمانیی و کاندیدە سەربەخۆکان ئاشكرا دهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق، لهبارهى تۆمارکردنى ناوى کاندیدى لایهن و هاوپەیمانییەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، ئاشكراى دهكات، سبەینێ كۆتا وادهیه بۆ تۆمارکردنی ناوى هاوپەیمانیی و کاندیدە سەربەخۆکان.
کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عیراق بڵاویکردووهتهوه و رایگهیاندووه، ئەمڕۆ چوارشەممە دەرگای تۆمارکردن بۆ کاندیدى حزب و هاوپەیمانییەکان کراوەتەوە و ئەو لایەنانەى بەشدارى لە هەڵبژاردن دەکەن دەتوانن سەردانی لقەکانی کۆمسیۆن بکەن و فۆڕم و رێنماییەکانی تۆمارکردن وەر بگرن و رۆژی 22ی مانگیش کۆتا وادەیە بۆ پڕکردنەوە و گەڕانەوەی فۆرمەکان بۆ کۆمسیۆن.
ئهوهش هاتووه، هەر هاوپەیمانییەک دەبێت شەش ملیۆن دینار بۆ ناوتۆمارکردن بدات، و نابێت پارتێک لە بازنەیەکی دیاریکراو لە یەک کاتدا وەک هاوپەیمانی و وەکو حزبیش بەشدار بێت، وه دەبێت بەربژێرەکان تەمەنیان 25 ساڵ و زیاتر بێت، ههروهها دانیشتووی ئەو ناوچەیە بێت کە خۆی تێدا کاندید دەکات.
ئاماژهى بهوهشكردووه، سبەینێ پێنج شەممە دوایین رۆژە بۆ تۆمارکردنی ناوى هاوپەیمانییەکان و کاندیدە سەربەخۆکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
پ ح ع