کوردستانی
وتەبێژی حكوومەتی عیراق ناردنى مووچه بۆ هه‌رێم به‌رده‌وامى ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی حكوومەتی عیراق رایده‌گەیه‌نێت، وەزارەتی دارایی عیراق بۆ مانگی سێ، پابەندە بە پێدانی مووچەی مووچه‌خۆرانى هەرێمى كوردستان و ئه‌و هەواڵانە دوورن له راستییه‌وه كه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن ناردنی مووچە لەلایەن حكوومەتی عیراقییەوە ده‌وه‌ستێت.
ئەمڕۆ چوارشەممه 13ی ئازاری 2024، باسم عەوادی، وتەبێژی حكوومەتی عیراق راگەیاند، پرۆسه‌ى ناردنی مووچە بۆ مووچه‌خۆرانى هەرێمی كوردستان بەردەوامی دەبێت و هیچ راستییەك لەو هەواڵانەدا نییه له سۆشیال میدیا بڵاوده‌كرێنه‌وه كه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن ناردنی مووچە لەلایەن حكوومەتی عیراقییەوە بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێم ده‌وه‌ستێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، ئه‌وه‌ش به هاوكاریی و هه‌مه‌هەنگیی نێوان حكومه‌تى عیراق و حكومه‌تى هه‌رێم و وەزارەتەكانی دارایی هەردوو حكومه‌ت ده‌كرێت و لەو پێناوەشدا هه‌مه‌هه‌نگییه‌كان بەردەوام دەبێت
باسم عەوادی، بۆ پێگەی فەرمی هەواڵی (عيراقى ) ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌روو، وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵ بۆ مانگی سێ، پابەندە بە پێدانی مووچەی مووچه‌خۆرانى هەرێمى كوردستان.
پ ح ع