کوردستانی

مووچه‌خۆرانى هه‌رێم له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ چالاكییه‌ك ئه‌نجامده‌ده‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچه‌خۆرانى هه‌رێم له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ چالاكییه‌ك ئه‌نجامده‌ده‌ن

مه‌ودا میدیا-

له‌ دواى بڕیارى دادگاى فیدراڵى له‌سه‌ر پێدانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌ كارتى بانكى و له‌ بانكه‌ حكومییه‌كاندا، مووچه‌خۆران به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ چالاكییه‌كى ئازادكردنى باڵنده‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

دڵشاد میرانى، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى داكۆكى له‌ مافى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم مووچه‌كانیان له‌ به‌رداشى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى عیراقى ده‌ربازى بوو، وه‌ یه‌كلایی بووه‌ته‌وه‌ و بووه‌ به‌ ماڵ به‌سه‌ر حكومه‌تى عیراقییه‌وه‌ ته‌نها میكانزمى به‌رێوه‌چوونى پرۆسه‌كه‌ ماوه‌ ئه‌وه‌ش زۆرى پێناچێت، بۆیه‌ بڕیارمانداوه‌ به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ چالاكییه‌ك ئه‌نجامبده‌ین.

وتیشى، چالاكییه‌كه‌مان ئازاد كردنى ژماره‌یه‌ك باڵنده‌ و ئاژه‌ڵى ماڵییه‌ له‌ هه‌وارى شار و له‌ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش ئه‌و چالاكییه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، وه‌ له‌ ئێستادا ده‌یان كه‌س هاتوونه‌ته‌ سه‌ر خه‌ت كه‌ ئاژه‌ڵى ماڵییان هه‌یه‌ و ده‌یانه‌وێت له‌و كاته‌دا ئازادى بكه‌ن.

له‌باره‌ى كاتى ئه‌نجامدانى چالاكییه‌كه‌ش، دڵشاد میرانى، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، له‌ داهاتوویه‌كى نزیكدا و له‌ دۆخێكى گونجاودا كات و رێكه‌وتى چالاكییه‌كه‌ راده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان له‌ یه‌ك كاتدا ئه‌نجامیده‌ده‌ین.

ئه‌وه‌شى خسته‌روو، چالاكییه‌كه‌ هه‌موو چین و توێژه‌كان تێیدا به‌شداره‌ و رێكخراوه‌كانى مافى ئاژه‌ڵانیش هاوكارمان ده‌بن


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان