کوردستانی

لەسەر پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دادگای فیدراڵیی كۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دادگای فیدراڵیی كۆدەبێتەوە

مەودا میدیا-
دوای سكاڵایەكی ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، دادگای فیدراڵیی عیراق لەسەر پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوەو بڕیار لەسەر كەیسەكە دەدات.

لەدانیشتنی رابردوودا كە رۆژی 25ی مانگی رابردوو بەڕێوەچوو، وەزارەتی دارایی عیراق و وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، وەڵامەكانیان بۆ دادگای فیدراڵیی ناردووە و پێدەچێت لەدانیشتنی داهاتوودا بڕیار لەسەر داواكە بدرێت. 

بڕیارە رۆژی 17ی ئەم مانگە دادگای باڵای فیدراڵیی گفتوگۆ لەبارەی دۆسیەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكات كە لەلایەن نۆ فەرمانبەری هەرێمەوە لە دژی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزیری دارایی هەرێم تۆماركراوە. 

ئەو فەرمانبەرانە لە سكاڵاكەدا داوایانكردووە، حكومەت و وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان پابەندبكرێن بە جێبەجێكردنی دروستی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و كەرتی گشتی و ئەو بڕیار و رێنماییانەی لە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە لەبارەی راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەرچوون هەڵبوەشێنێتەوە. 

ئەوەش لەكاتێكدایە كە لە ساڵی 2016ەوە حكومەتی هەرێم بە بیانووی قەیرانی دارایی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایانی راگرتووە. 

ئ پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان