کوردستانی
تەرزە و بارانەكەی مانگی رابردوو دووبارە دەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا سبەی هەرێمی كوردستان دەكەوێـتە ژێر كاریگەریی حاڵەتێكی خێرای ناسەقامگیری كەشوهەوا و دەبیتە هۆی هەورەبروسكە و تاوەبارانی بەخووڕ و تەرزە.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسیی رایگەیاند، لە ئێوارەی سبەینێ هەینییەوە حاڵەتێكی خێرای ناسەقامگیری كەشوهەوا دروستدەبێت، ئەوەش لە ئەنجامی هاتنی شێی دەریای سوور بۆ سەر بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت ناوچەكانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.
وتیشی، شەپۆڵەكە دەبێتە هۆی هەورەبروسكە و تاوەبارانی بەخووڕ و تەرزە و هەڵكردنی با و دۆخەكەش تا بەیانی رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.
باسی لەوەشكردووە، كە بەهۆی هاتنی ئەو شەپۆلەوە پێشبینی بارانێكی زۆر لەگەڵ دروستبوونی لافاو و بارینی تەرزە بە قەبارەی گەورە لە سەرجەم ناوچەكان دەكرێت كە رەنگە لە هەندێك شوێن هاوشێوەی شەپۆلەكەی مانگی رابردوو بێت.
ئ پ