کوردستانی

هەرێم لیستی مووچەخۆرانی سەربازیی رادەستی بەغداد ناكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێم لیستی مووچەخۆرانی سەربازیی رادەستی بەغداد ناكات

مەودا میدیا-
سەرەڕای ئەوەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، سەرجەم داتا و زانیاریی پێویستیان تایبەت بە مووچەخۆرانی هەرێم بۆ بەغدا ناردووە، بەڵام هێشتا لیستی مووچەخۆرانی سەربازیی رادەستی بەغداد نەكردووە بەبیانووی مەترسیی بۆسەر ئاسایشی نیشتیمانیی. 

سەرچاوەیەك لە حكومەتی هەرێم بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە، ئامادەنین لیستی مووچەخۆرانی سەربازیی بۆ بەغدا بنێرن، چونكە مەترسیی هەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانیی، بەڵام ئەگەر ناچار بین رەنگە بەشێك لە هێزەكانی پێشمەرگە بنێرین.

دوای ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا، وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ بڕی 560 ملیار و 217 ملیۆن دیناری خستە سەر هەژماری دارایی هەرێمی كوردستان، بەڵام حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو پارەیە 59%ی كۆی پارەی مووچەی فەرمانبەرانە. 
ئ پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب