کوردستانی
پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی هەڵەبجە دەستپێدەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەفتەی داهاتوو پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی هەڵەبجە دەستپێدەكات و هاوڵاتییانیش لە هەر شارێكی هەرێمی كوردستان بن دەتوانن ببنە خاوەنی تابلۆی ئەو پارێزگایەی كوردستان.
بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند، هەموو رێكارەكانی پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە پارێزگای هەڵەبجە تەواو بووە و هەفتەی داهاتوو هاوڵاتییان دەتوانن مامەڵە بكەن و ببنە خاوەنی تابلۆی هەڵەبجە.
وتیشی، كۆدی تابلۆی هەڵەبجە ژمارە 23 یە و هەر هاولاتییەكیش بیەوێت دەتوانێت وەك تابلۆی هەر پارێزگایەكی تری هەرێمی كوردستان تابلۆی ژمارەی هەڵەبجە وەربگرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، داهاتی پێدانی تابلۆی هەڵەبجە دەچێتە بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەی هەڵەبجە.
ئ پ