کوردستانی

خۆپیشاندان و بایكۆتی ئەمجارە گشتگیر و فراوان دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆپیشاندان و بایكۆتی ئەمجارە گشتگیر و فراوان دەكرێت

مەودا میدیا-
پاش ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دابەشنەكردنی، ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی بەیاننامەیەكی توندی بڵاو كردەوە و ئەندامێكی ئەنجومەنەكەش دەڵێت، خۆپیشاندانی داهاتوو بایكۆت فراوان و گشتگیر دەبێت. 

مامۆستا ئازاد حەمەفەرەج، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی بە مەودا میدیای راگەیاند، ئەگەر حكومەتی هەرێم كێشەی مووچە چارەسەر نەكات، ئەوا بایكۆت و خۆپیشاندانی داهاتوو تەنها مامۆستایان نابن، بەڵكو فەرمانبەرانیش بەشدار دەبن.

وتیشی، ئاسان نییە ئێستا بایكۆت رابگەیەنن و ببنە هۆكاری فەوتانی ساڵێكی خوێندنی خوێندكاران كە هەموویان رۆڵەی خۆمان و كەسوكارمانن و مناڵی خەڵكی فەقیر و هەژارن. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە حاڵەتی چارەسەرنەكردنی كێشەی مووچە ئەوا پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان خۆپیشاندن و بایكۆتی سەرتاسەری رادەگەیەنن و ئەمجارەشیان بەدڵنیاییەوە هەموو چین و توێژەكان بەشدارییدەكەن. 

باسی لەوەشكرد، ئێستا تۆپ لە ساحەی یەكێتیدایە و ئەگەر یەكێتی بەڕاستیی خەمی میللەت و خەڵكەكەی خۆی بێت ئەوا لیستی فەرمانبەرانی زۆنی سەوز راستەوخۆ رەوانەی بەغدا دەكات و دڵی خەڵكی ئەم سنورە ئاشت دەكاتەوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی وتیشی، مامەڵەكردنی راستەوخۆی یەكێتی لەگەڵ بەغدا بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەهیچ شێوەیەك خیانەتی نیشتمانیی نییە وەك ئەوەی ئێستا دەسەڵات بانگەشەی بۆدەكات، بەڵكو بەپێچچەوانەوە ئێمە و خەڵكیش ئەوە بە دڵسۆزیی و خەمخۆریی بۆ میللەت و فەرمانباران دەزانین. 
 
ئ پ  

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان