کوردستانی
چارەنوسی دایەنەكەی ماڵی پێشڕەو دزەیی دەركەوت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای نزیكەی دوو مانگ لە بۆردوومانكردنی ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری هەولێر و
دیارنەمانی میشێل مێندۆزای فلیپینی، ئەنجامی پشكنینی (دی ئێن ئەی) پارچە دۆزراوەكان دەركەوت.
فەلاح ئەنوەر، كۆنسووڵی فەخریی فیلیپین ئەمڕۆ پێنج شەممە رایگەیاند، دوێنێ ئەنجامی پشكنینی دی ئێن ئەی ئەو پارچانەی جەستە كە لە ماڵی پێشڕەو دزەیی دۆزرانەوە، دەرچوو و دەركەوت پارچەی جەستەی میشێل بوون.
میشێل مێندۆزای تەمەن 42 ساڵ، دایەنی كچەكەی پێشڕەو دزەیی بوو، لە شەوی بۆردوومانەكەوە بێسەروشوێن بوو و چارەنوسی بە نادیاریی مایەوە.
دوای بۆردومانی ماڵی پێشڕەو دزەیی، بەرگریی شارستانیی هەولێر چەند پارچەیەكی لەشی مرۆڤیان دۆزیبووەوەو هەرئەوكات رەوانەی تاقیگە كران بۆ ناسینەوەیان.
شەوی 15ی1ی ئەمساڵ بە مووشەك هێرش كرایەسەر ماڵی سەرمایەداری كورد پێشڕەو دزەیی و بەهۆیەوە پشڕەو دزەیی و ژینای تەمەن 11 مانگی كچی و هاوڕێیەكی بازرگانی و دایەنی منداڵەكەی گیانیان لەدەستدا.
ئ پ