کوردستانی
ئه‌و لایه‌نانه‌ى بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن ناویان تۆماركردووه ئاشكرا ده‌كرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردنیان له‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستان، لە لقی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، دوو هاوپەیمانی و نۆ قەوارەی سیاسیی و 23 بەربژێری سەربەخۆ، ناویان تۆمار كردووه،
فەرهاد شێتنەیی، بەرپرسی هۆبەی تۆماركردنی لیست و قەوارە سیاسییەكان لە لقی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگه‌یاند، دوو هاوپەیمانی بۆ بەشداریكردن لەم خوله‌ى پەرلەمانی كوردستان ناویان لە كۆمسیۆنی لقی هەولێری باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق تۆماركراون
وتیشى، هه‌ر یه‌ك له هاوپەیمانی هەرێمی كوردستان، كه لە سێ حزب پێكهاتووە و هاوپەیمانێتی سەردەم كە ئه‌ویش لە سێ حزب پێكهاتووە ناویان تۆماركردووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، نۆ لایەنی سیاسیی و 23 بەربژێری سەربەخۆش ناویان تۆماركردووە.
كۆتا كاتیش بۆ تۆماركردنی ناوی بەربژێرەكان تاوەكو 22 ی ئازارە و بڕیارە 10ى حوزه‌یرانى 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت.
پ ح ع