کوردستانی
په‌رله‌مانتارێكى عیراق: حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یسه‌لمێنێت دژی بڕیاره‌كه‌ی دادگایه بۆ مووچه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئێستا حكومه‌تی عیراق ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه، تاوه‌كو ته‌وتین ده‌كرێت مووچه به‌لیست بنێرێت بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، كه‌چی حكومه‌تی هه‌رێم هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه، ده‌شڵێت، حكومه‌تی هه‌رێم به‌دابه‌شنه‌كردنی مووچه ده‌یسه‌لمێنێت دژی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵییه.
سۆران عومه‌ر، رایگه‌یاند، نوێنه‌ری یاسایی حكومه‌تی عیراقی له‌نێو دادگای فیدڕاڵی، وته‌كانی دژی ئه‌وه‌بوو كه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسای بودجه راسته‌وخۆ بدرێت، له‌گه‌ڵ ته‌وتین بوو له‌سه‌ر به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم، داواشی له‌داگای فیدڕاڵ كرد ئه‌و سكاڵایه ره‌تبكاته‌وه، له‌هه‌مان دادگاییدا نوێنه‌ری یاسایی حكومه‌تی هه‌رێم هیچ وشه‌یه‌كی له‌دادگایه‌كه تۆمار نیه.
روونیشىكردووه‌ته‌وه، ئێستا حكومه‌تی عیراق پابه‌ندی به‌بڕیاری دادگای فیدراڵییه‌وه ده‌ربڕیوه، ده‌شڵێت تاوه‌كو ته‌وتین ده‌كرێت مووچه به‌لیست دێت بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، كه‌چی حكومه‌تی هه‌رێم هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه له‌به‌رژه‌وه‌ندی مووچه‌خۆران بۆ جێگیركردنی مووچه له‌بانكه فیدڕاڵییه‌كانه‌وه، ئه‌وه‌شی كه به‌لیست مووچه‌كه‌ی هاتووه تائێستا ئاماده نه‌بووه پاره‌كه وه‌ربگرێت و دابه‌شیبكات.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ى عیراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك ئه‌وه‌شى نووسیوه، حكومه‌تی هه‌رێم به‌دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌ی مانگی (شوبات/2)ی 2024 ده‌یسه‌لمێنێت دژی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵییه و به‌هانه‌ی جێبه‌جێنه‌كردنه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه پرۆسه‌كه ده‌بێت له‌بانكی ئه‌هلییه‌وه بێت، بڕیاره‌كه‌ش ده‌ڵێت ده‌بێت له‌بانكی حكومیه‌وه بێت.
باس له‌وه‌شده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكتان ده‌وێت بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له‌به‌رژه‌وه‌ندی مووچه‌خۆرانه هه‌نگاو بۆ جێبه‌جێكردنی بنێن.
پ ح ع