عیراقی
ئه‌و كه‌سانه‌ى به رۆژوو نابن سزا ده‌درێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌به‌ر كه سه‌رپێچی ڕێنماییه‌كانى په‌یوه‌ست به مانگی ره‌مه‌زان ده‌كه‌ن، وه ئه‌و كه‌سانه‌شى به‌رۆژوو نابن و به‌شێوه‌ی ئاشكرا شت ده‌خۆن.
سه‌باره‌ت به پلانی ره‌مه‌زان بۆ چاودێریكردنی چێشتخانه و كافێكان و شوێنه گشتییه‌كان، عه‌مید میقداد موسه‌وی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق رایگه‌یاند، لیژنه‌ی تایبه‌ت پێكهێندراوه و رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گیرێته‌به‌ر كه به‌رۆژوو نابن وبه‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا شت ده‌خۆن .
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، له رێگه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانه‌وه كه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی تاوانی رێكخراو پێكهاتووه، و نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و بازرگانیی و كشتوكاڵ تێدایه، رێكاره‌كانی چاودێری هه‌یه بۆ چاودێریكردنی سه‌رجه‌م سه‌رپێچییه‌كانی په‌یوه‌ست به مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، و به‌مشێوه‌یه رێوشوێنی یاسایی ده‌گیرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران و ره‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ده‌كرێن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی نرخی خۆراك به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
باس له‌وه‌شده‌كات، رۆژوو شكاندن له‌به‌رده‌م خه‌ڵك و له شوێنی گشتیی قه‌ده‌غه‌یه ، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێنماییانه‌یه كه له‌لایه‌ن لایه‌نه فه‌رمییه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ده‌رچوون، وه سه‌رپێچیكاریش به‌رپرسیارێتی یاسایی له‌سه‌ره.
راشیگه‌یاند، سه‌رجه‌م فرۆشگاكانی خواردنه‌وه كحولییه‌كان له‌م مانگدا داده‌خرێن.
پ ح ع