عیراقی

چاوپێخشاندنه‌وه‌ به‌ سزاكانى سه‌ر بانكه‌ عیراقییه‌كان ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


چاوپێخشاندنه‌وه‌ به‌ سزاكانى سه‌ر بانكه‌ عیراقییه‌كان ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-
پارێزگارێكی بانکی ناوەندیی عیراق رایده‌گەیه‌نێت، به‌ ئامانجى چاوپێخشاندنەوەى ئه‌و سزایانەى سه‌پێندراون بەسەر بانکە عیراقییەکاندا، لەگەڵ گەنجینەی ئەمریکا لێکتێگەیشتن کراوە.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عیراق رایگەیاندووە، بەهۆی ئه‌وه‌ى بازرگانی نایاسایی بوونی هەیە و دۆلار بەکاش لە بازاڕ دەکێشنەوە، بووه‌ته‌ هۆى دروسبوونى نا جێگیری نرخی دۆلار.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، بۆ چاوخشاندنەوە بەو سزایانەی بەسەر بانکە عیراقییەکاندا سەپێندراوە، لەگەڵ گەنجینەی ئەمریکا له‌ کۆبوونەوەکانیان بەردەوامن و لێکتێگەیشتن کراوە.

پارێزگاره‌كه‌ی بانکی ناوەندیی عیراق ئه‌وه‌شى وت، نابێت ئەم جۆرە بڕیارانە بەبێ گفتوگۆکردن و ئاگادارکردنەوەی بانکی ناوەندیی عیراق، لە داهاتوودا دەربکرێن. 

حەوت بانکی عیراقی له‌ لایه‌ن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوه‌ سزایان به‌سه‌ردا سەپێندراوه‌ و له‌ماوه‌ى رابردوویشدا 14 بانکی ترى سزاداوە، عیراقیش داوای چاوپێخشاندنه‌وه‌ى به‌ بڕیاره‌كه‌دا کردووە، به‌مه‌به‌ستى لابردنى سزاكان .

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان