کوردستانی
دواخستن و ئه‌نجامنه‌دانى هه‌ڵبژاردن كێشه‌ى تر بۆ هه‌رێمى كوردستان دروستده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له‌باره‌ى دواكه‌وتنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجامنه‌دانى، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى یاسایی له په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ترسى ده‌زانێت بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و رایده‌گه‌یه‌نێت، نابێت واده‌ى له‌مه زیاتر دوا بكه‌وێت.
ئه‌گه‌رچى به پێى بڕیارى سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارە 10ى حوزه‌یرنى ئه‌مساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، به‌ڵام هێشتا لایه‌ن هه‌یه خواست و ویستى ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌درێت، له‌كاتێكدا به ئه‌نجامنه‌دانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له واده‌ى خۆیدا، دادگاى فیدراڵى عیراق، په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى له ئه‌گه‌رى زیاتر دواخستن و ئه‌نجامنه‌دانى هه‌ڵبژاردن، مه‌ترسى له‌سه‌ر داموده‌زگاكانى تر‌ى هه‌رێم هه‌یه و دادگاى فیدراڵى ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و سێكته‌رانه‌ى تر بدات و هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه؟ دارا سێكانیانى، تایبه‌ت بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، به هۆی دواكه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌وه له ئێستادا حكومه‌تى هه‌رێم سیفه‌تى كاربه‌رێكه‌رى هه‌یه و ئه‌و بۆشایی یاسایی و ده‌ستورییه‌ى كه له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه بۆ دوور مه‌ودا كاریگه‌رى سلبى(خراپى) ده‌بێت بۆ داموده‌زگاكانى تریش، ئیتر چۆن و كه‌ى نازانین.
وتیشى، پێموایه نابێت له‌مه زیاتر دوا بكه‌وێت چونكه چه‌ند جارێك دواكه‌وتووه ، هه‌ر ئه‌و دواكه‌وتنه‌ش بووه هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و كۆمیسیۆن و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه یاسایی له په‌رله‌مانى عیراق، ئاماژه‌ى به مه‌ترسى زیاتر كرد و ئاشكراى كرد، ئه‌نجامنه‌دانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دوور نیه كێشه‌ى تر دروستبكات بۆ هه‌رێمى كوردستان.
پ ح ع