کوردستانی

مامۆستایانی ناڕازیی: ده‌نگی شه‌قام ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵی كاری لیست و حزب بكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایانی ناڕازیی: ده‌نگی شه‌قام ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵی كاری لیست و حزب بكرێت

مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ راگه‌یاندنى لیستی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانى كوردستان، ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازیی، رایده‌گه‌یه‌نن،  وه‌ك چۆن حزب په‌رله‌مان و سه‌ندیكا و رێكخراوه‌ پیشه‌ییه‌كان و میدیای كۆنترۆڵ و ده‌سته‌مۆكردووه‌، له‌ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆیانی دوورخستووه‌ته‌وه‌ ، به‌هه‌مانشێوه‌ ده‌نگی ناڕازیی و شه‌قام ده‌كه‌وێته‌ هه‌مان مه‌ترسییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵی كاری لیست و حزب و هه‌ڵبژاردن و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت بكرێت.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌یاندا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، هیچ لیست و كاندیدێكمان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان نییه‌ و كاندیدیشمان له‌ناو هیچ حزب و ده‌سته ‌و گروپێكی كۆن و نوێدا نییه‌ و نابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێمانوایه‌، خاڵی به‌هێزی ئه‌م خه‌باته‌ پیشه‌یی و مه‌ده‌نییه‌ كه‌ نزیكه‌ی 10 ساڵه‌ به‌هه‌وڵ و كۆششی هه‌موو مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و دۆستانی شه‌قام سه‌رپێمان خستووه‌، له‌ بێلایه‌نی و دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی حزبدایه‌، متمانه‌ی جه‌ماوه‌ریش به‌م جوڵانه‌وه‌یه‌ هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌یه‌، به‌ دڵسۆزی و به‌ بێ مه‌رامی تایبه‌تی ده‌توانین نوێنه‌رایه‌تییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ بكه‌ین.


روونیشیده‌كه‌نه‌وه‌، ئێمه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی پێمانوایه‌ وه‌ك چۆن حزب په‌رله‌مان و سه‌ندیكا و رێكخراوه‌ پیشه‌ییه‌كان و میدیای كۆنترۆڵ و ده‌سته‌مۆكردووه‌، له‌ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆیانی دوورخستووه‌ته‌وه‌ و ناچالاكی كردوون، به‌هه‌مانشێوه‌ ده‌نگی ناڕازیی و شه‌قام ده‌كه‌وێته‌ هه‌مان مه‌ترسییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵی كاری لیست و حزب و هه‌ڵبژاردن و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت بكرێت.

ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌یاندا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، جارێكی دیكه‌ به‌ڵێن ده‌ده‌ین به‌پشتیوانی خوای گه‌وره‌ و ئێوه‌، به‌بێ مه‌رامی سیاسیی و تایبه‌ت به‌رده‌وامبین له‌داواكردنی ماف و شایسته‌ داراییه‌كانمان.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان