کوردستانی
یه‌كێتى: هه‌رچى زووه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌رچى زووه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه بكات.
سه‌عدى پیره، وته‌بێژى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسى رایگه‌یاند "پێویسته ئه‌و پاره‌ى له به‌رده‌ستى حكومه‌ته‌و به‌غدا ناردویه‌تى ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه بكات".
وتیشى "ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌ڵمه‌تێكى هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كى له‌سه‌ر خۆ‌و دور له قسه‌و ته‌شهیر ده‌ستپێبكه‌ین و به زمانێكى شیرین ئه‌نجامبده‌ین و هه‌ر لایه‌نێك كار بۆ خۆى بكات و زمانى زبر به‌كارنه‌هێنرێت".
له باره‌ى دانانى پارێزگارێكى كورد له كه‌ركوك وتى "له كۆتا كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى و پارتى، قسه له‌سه‌ر ئه‌وه كرا به‌بێ پێكهاته‌و لایه‌نه‌كانى تر‌ى كه‌ركوك ناتوانرێت حوكمڕانى بكرێت، كاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كى باش چوه‌ته پێشه‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ین له داهاتوو یه‌كلاى بكه‌ینه‌وه".
ع،ه