کوردستانی
جارێکی تر بۆری ئاوی سلێمانی - دوکان شکایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردووتر هێڵى ئاوى دوكان سلێمانى شكا و بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك به‌شێكى خه‌ڵكى سلێمانى بێ ئاوبوون، جارێكى تر بۆریه‌كه شكاوه‌ته‌وه.
هاوڕێ حسێن، بەڕێوبەری فەرمانگەی ئاوی بازیان رایگه‌یاند " بۆ جارێکی تر بۆری سەرەکی ئاوی سلێمانی - دوکان لە نزیک تاسڵوجە شکایەوە و هەتا کاتی چاککردنەوەی بۆرییەکە لەلایەن تیمی بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی، قەزای بازیان و چەمچەماڵ و چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی هاوشێوەی رۆژەکانی رابردوو بێ ئاو دەبن".
ئه‌وانه‌ى به‌هۆى شكانى ئه‌و بۆریه بێ ئاو ده‌بن، ژماره‌یان ده‌گاته 350 هه‌زار كه‌س و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى شارى سلێمانيش بێ ئاو ده‌بن و خه‌ڵك ناچارن په‌نا بۆ ئاوى تانكه‌ر ببه‌ن.
ع،ه