کوردستانی
پلەکانی گەرما دادهبهزێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 16ى ئازارى 2024، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بلاوى كردووهتهوه، پلەکانی گەرما دادهبهزێت و ئەمڕۆ و سبەینێ نمەباران دەبێت.
بهرێوهبهرایهتییهكه له راگهیهندراوێكدا ئاشكراى دهكات، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی نمە باران دەبێت، پلەكانی گەرماش نزم دەبێتەوە بە رێژەی (2-3) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆماركراوی دوێنێ.
راشیگهیاندووه، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە كاتەكانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێك ناوچەدا و پلەی گەرمیش هاوشێوەی ئەمڕۆ دەمێنێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٢٠
سلێمانی : ١٨
دهۆک : ١٨
کەرکوک : ٢٢
هەڵەبجە : ٢١
زاخۆ : ١٩
سۆران : ١٧
حاجی ئۆمەران : ٩
گەرمیان : ٢٤
پ ح ع