کوردستانی
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: پێکەوەکاردهكهین بۆ دووباره روونهدانهوهى كارهساتى ههڵهبجه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
لە ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، ئاماژه بهوهدهكات، لەم ساڵیادە ناخۆشەدا کە رۆژی پرسەبارییە بۆ هەموو عیراقییەکان و بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبین بۆ پێکەوەکارکردن لەگەڵ یەکتر بۆ رێگریکردن بۆ ئەوەی هەرگیز کارەساتی قێزەونی لەم جۆرە روونەدەنەوە و برەوبدرێت بە پرنسیپی ئاشتیی و لەیەکتر تێگەیشتن و فرەیی.
کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، لە راگهیهندراوێكدا رایگهیاندووه، ئەمڕۆ 36یەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییە دڕاندانەکەی هەڵەبجەیە کە تیایدا رژێمی پێشووی سەدام حسێن چەکی کیمیایی بەکارهێنا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە پێنج هەزار کەسی مەدەنی بێتاوان لە ماوەی تەنها 20 خولەکدا و لە هەمان کاتیشدا بووە هۆی بەسەختی برینداربوونی زیاتر لە 10 هەزار کەسی تر.
ئهوهشى خستووهتهروو، لەم ساڵیادە ناخۆشەدا کە رۆژی پرسەبارییە بۆ هەموو عیراقییەکان و بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان، کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر لەگەڵ گشت لایەک لە جیهانەوە بەشدارە لە یادکردنەوەی ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.
له راگهیهندراوهكهدا ئهوهش هاتووه، بەردەوام دەبین بۆ پێکەوەکارکردن لەگەڵ یەکتر بۆ رێگریکردن بۆ ئەوەی هەرگیز کارەساتی قێزەونی لەم جۆرە روونەدەنەوە و برەوبدرێت بە پرنسیپی ئاشتیی و لەیەکتر تێگەیشتن و فرەیی.
پ ح ع