کوردستانی

واده‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى نێوان هه‌ولێر و دیاربه‌كر راگه‌یه‌ندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


واده‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى نێوان هه‌ولێر و دیاربه‌كر راگه‌یه‌ندرا

مه‌ودا میدیا-
 
به‌ وته‌ى سەرۆكی ژووری بازرگانیی دیاربەكر، گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەولێر- دیاربەكر لە ناو مانگی نیساندا بە روووی گەشتیاراندا دەكرێتەوە.

محمەد كایە، سەرۆكی ژووری بازرگانیی دیاربەكر رایگه‌یاند، گەشتەكانی نێوان هەولێر- دیاربەكر لە مانگی نیساندا دەستپێدەكاتەوە.

وتیشى، هۆكاری دواخستنه‌كه‌ى بۆ دوایی نەورۆز، دەگەڕێتەوە بۆ سیستەمی گەشتی هاوینەی هێڵە فڕۆكەوانییەكانی توركیا.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، ژووری بازرگانیی دیاربەكر، داوایان لە حكومەتی توركیا كردووە، لە یەكەم رۆژی نەورۆزدا هێڵەكە بكرێتەوە، وه‌ لە هەفتەیەكدا سێ رۆژ بۆ گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی  هەولێر و فڕۆكەخانەی دیاربەكر و بە پێچەوانەشەوە رێكخراوە.

لە ساڵی 2020ه‌وه‌ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و دیاربەكر راگیراون.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب