کوردستانی
سهرۆك وهزیرانى عیراق بۆ ههڵهبجه: ئەم کارەساتە لە ناخماندا دەمێنێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق، بەبۆنەی 36ەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە رایدهگهیهنێت، بە ئازارەوە یادی ئەم تاوانە و قوربانییەکانی دەکەینەوە، ئەمەش جەخت لە دڕندەیی رژێمی گۆڕ بە گۆڕ و تاوانەکانی دەکاتەوە بۆ نەوەکان دژ بە گەلی کوردمان، راشیدهگهیهنێت، هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامن بۆ بەدیهێنانی دادپەروەریی.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئیکس" پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژه بهوه دهكات، له 36هەمین ساڵیادی کارەساتی هەڵەبجەدا، بە ئازارەوە یادی ئەم تاوانە و قوربانییەکانی دەکەینەوە، ئەمەش جەخت لە دڕندەیی رژێمی گۆڕ بە گۆڕ و تاوانەکانی دەکاتەوە بۆ نەوەکان دژ بە گەلی کوردمان و پێکهاتەکانی تری گەلی عیراق، ئەم کارەساتە لە ناخماندا دەمێنێتەوە و هانمان دەدات هەوڵی زیاتر بدەین بۆ بەهێزکردنی سیستەمی دیموکراسیمان.
دهشڵێت، هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامن بۆ بەدیهێنانی دادپەروەریی بۆ رۆڵەکانی گەلەکەمان کە رووبەڕووی زوڵم بوونەتەوە و جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی کە پشتگیری لە مافەکانیان دەکات.
لە پەیامەکەیدا سودانی ئهوهش دەڵێت، دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی عیراق
پ ح ع