کوردستانی
ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی هۆشدارییهكى توند دهدهنه حكومهتى ههرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
جارێكى تر لهسهر دابهشكردنى مووچه، ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی، هۆشداریی دهدهنه حكومهتى ههرێم و رایدهگهنن، ئەگەر چیتر مووچە دوا بکەوێت و کەمتەرخەمیی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵیی بكرێت، ئەوا هەمو رێگایەکی فشار و ناڕەزایەتیی مەدەنیی لەبەردەمیاندا کراوەیە و لە داهاتویەکی نزیکدا شەقامی سەرجەم شار و شارۆچکەکان پڕدەکەن لە دەنگی بەرزی ناڕەزایەتیی.
ئهمڕۆ شهممه16ى ئازارى 2024، ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی، له راگهیهندراوێكدا رایگهیاند، پاش بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی لە بەرژەوەندی مووچەخوراوانی هەرێمی کوردستان، چاوەڕێمان دەکرد دەسەڵات واز لە چەوساندنەوەی خەڵکی کوردستان بهێنێت و ئاسانکاریی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان بکات، بەڵام بەداخەوە وەک دەبینین دەسەڵات سوورە لەسەر سزادان و برسیکردنی مامۆستایان و فەرمانبەران.
ئهوهش دهخاتهروو، پێشتر کەلەڕەقیی و پێداگیریی دەسەڵاتمان لە چەسپاندنی ئابووری سەربەخۆ و ئەنجامدانی ریفراندۆم بینیی؛ کە دەرئەنجامەکەی لە خزمەتی بنەماڵە و حیزبەکاندا بوو، ماڵوێرانی و بەشمەینەتییەکەشی بۆ هاوڵاتییان و مووچەخۆرانی ستەملێکراو بوو، لە ئێستاشدا جارێکی دیكه، دەسەڵات بەپاساوی گاڵتەجاڕانەی درووستکردنی هەژماری من و نەناردنی لیستی ناوی هێزە سەربازییەکان، دەیەوێت خۆی لە پابەندیی بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی بدزێتەوە.
له راگهیهندراوهكهدا ئهوهش هاتووه، هۆشداری توند بە دەسەڵات دەدەین، کە ئەگەر چیتر مووچە دوا بکەوێت یان دەستکاری بکرێت و کەمتەرخەمیی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵیی بکات، ئەوا هەموو رێگایەکی فشار و ناڕەزایەتیی مەدەنیی لەبەردەمماندا کراوەیە و لە داهاتویەکی نزیکدا شەقامی سەرجەم شار و شارۆچکەکان پڕدەکەین لە دەنگی بەرزی ناڕەزایەتیی. (ناڕەزایەتییەکانی ئەمجارەش بەتەنها لە بایکۆت و خۆپیشانداندا ناوەستێت)..
ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی جهخت دهكهنهوه، ئەگەر دەسەڵاتی سنووری زۆنی سەوز راستگۆیە لەگەڵ خۆی و دادگای فیدراڵیی و خەڵکی ئەم سنوورە، ئەوا با راستەوخۆ لیستی مووچەخۆران بنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵیی و رێگە بدات بەزوویی لە رێی یەکێک لە بانکەکانی رەشید و رافیدەین کارت بۆ مووچەخۆران درووستبکرێت؛ چونکە بڕیاری دابەشکردنی راستەوخۆی مووچەی هەرێمی کوردستان و هەڵوەشاندنەوەی کورسی پێکهاتەکان؛ لەلایەن هەمان دادوەرو دادگا و لە هەمان رۆژدا، دەرچووە، ناکرێت بۆ یەکێکیان خۆڵەمێشیانە مامەڵە بکەیت و بۆ ئەوی تریان شایی بگێڕیت".
ئاماژه بهوهش دهكهن، داوا لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و چین و توێژە جیاوازەکان دەکەین، بە یەکدەنگیی لەگەڵمان بن تا گەیشتن بە ئامانجەکان و کۆتاییهێنان بە قەیرانی درووستکراوی مووچە، هەروەها داوا لە چین و توێژەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر دەکەین، کە بێدەنگیی بشکێنن و هەنگاوبنێن بۆ کۆتاییهێنان بەم ستەمەی دەسەڵات، کە ساڵانێکی زۆرە بەسەرماندا سەپاندویانە
پ ح ع