کوردستانی

كاتى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌ى به‌رایی ئاشكرا ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاتى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌ى به‌رایی ئاشكرا ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16ى ئازارى 2024، تاقیكردنه‌وه‌ى به‌رایی خوێندكارانى قۆناغى 12ی ئاماده‌یی كۆتاییهات و یاریده‌ده‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینى ده‌كه‌ین تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئه‌نجامه‌كان بڵاوبكریته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌، عومه‌ر محه‌مه‌د یاریده‌ده‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى سلێمانی بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌ شێوه‌یه‌كى رێكو پێك و سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتاییهات به‌ تاقیكردنه‌وه‌كانى به‌رایی بۆ خوێندكارانى قۆناغى 12ى ئاماده‌یی هه‌ر یه‌ك له‌ به‌شه‌كانى زانستى و وێژه‌یی و پیشه‌ییه‌كان.

وتیشى، له‌ سنورى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی په‌روه‌رده‌ى سلێمانى 50 هۆڵى زانستىیمان هه‌بووه‌ كه‌ ژماره‌ى خوێندكارانى 3427 بوو، وه‌ 19 هۆڵى وێژه‌ییمان هه‌بووه‌ ئه‌ویش ژماره‌ى خوێندكارانى بریتیى بوو له‌ 1127 ، هه‌روه‌ها 10 هۆڵى پیشه‌یی به‌ هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه‌ 215 خوێندكارى له‌خۆگرتبوو، كه‌ سه‌رجه‌میان پێكهاتبوو له‌ 79 هۆڵى تاقیكردنه‌وه‌ و 4769 خوێندكار.

مامۆستا عومه‌ر محه‌مه‌د، له‌باره‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانیش ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، پێشبینى ده‌كه‌ین له‌م هه‌فته‌یه‌ تاوه‌كو رۆژى پێنج شه‌ممه‌ ئه‌نجامه‌كان بڵاوبكریته‌وه‌.

رۆژى 3ى ئازارى 2024 تاقیكردنه‌وه‌ى به‌رایی بۆ به‌شه‌كانى زانستى و وێژه‌یی و پیشه‌یی له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ستیپێكرد و تاوه‌كو ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بوو.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان