کوردستانی
هۆكارى نه‌ناردنى داتا و زانیارییه‌كانى لیستى مووچه بۆ به‌غدا ئاشكرا بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى به‌غدا داواى ته‌واوى داتا و زانیارییه‌كانى لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كات به مه‌به‌ستى كردنه‌وه‌ى هه‌ژمارى بانكى بۆ مووچه‌خۆران، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده نییه راده‌ستى به‌غداى بكات، چاودێرێكى سیاسییش رایده‌گه‌یه‌نێت، هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناروونى و خراپییه‌ى له لیستى مووچه‌دا هه‌یه.
عه‌دنان عوسمان، چاودێرى سیاسیی تایبه‌ت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند، به‌شێكى زۆرى هۆكارى نه‌ناردنى داتا و زانیارییه‌كانى لیستى مووچه بۆ به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناروونى و خراپییه‌ى كه له لیسته‌كه‌دا هه‌یه، خه‌ڵكى كوردستان خۆیانیش ئه‌و راستییه باش ده‌زانن كه چه‌ند بندیوار و ناوى وه‌همى هه‌یه و مووچه وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش بۆ حكومه‌تى هه‌رێم تووش بوونه به رۆژه ره‌شه‌كه كه ده‌بێت هه‌موو زانیارییه‌كان بنێرێت بۆ به‌غدا.
وتیشى، پێویسته ئه‌وانه‌ى به‌غدا داواى ده‌كات هه‌مووى بنێرێت، ئه‌گه‌ر بڕیارى داوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عیراق مامه‌ڵه بكات و بریاره‌كانى دادگا قبول بكات، كه ناینێرێت دیاره كێشه‌یه‌ك له حكومه‌تى هه‌رێم هه‌یه ئه‌گه‌ر نا با بروات له‌گه‌ڵ به‌غدا دانبیشێت و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات ئه‌گه‌ر حكومه‌تى عیراق بیانووى هه‌یه.
عه‌دنان عوسمان، ئاماهى به‌وه‌شكرد، پێویسته حكومه‌ت وه‌ڵامى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى بداته‌وه و راستى و دروستى بخاته‌روو، ئه‌گه‌ر زانیاریی ناردووه كێشه‌كه له چیدایه.
پ ح ع