کوردستانی
كارى كۆڵبه‌رى رێكخستنه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسى پۆلیسى پاسه‌وانى ئێران رایگه‌یاند، كارى كۆڵبه‌رى رێكده‌خه‌ینه‌وه و ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین كه له‌ماوه‌ى رابردوو رووبه‌ڕووى كۆڵبه‌ره‌كان ده‌بووه.
هادی تەحان نەزیف، وتەبێژی شورای پۆلیسى پاسه‌وان رایگه‌یاند " گەڵاڵەی رێکخستن و چاودێری بەسەر بازرگانی سنووری واتا کۆڵبەری و رەخساندنی هەلی کاری سەقامگیری سنوورنشینان لە قۆناغە پێشووەکان هەندێک کێشەی هەبوو کە بە گفتوگۆی نێوان ئه‌نجومه‌نى شورای ئیسلامی و شورای نیگابان کێشەکانی چارەسەر کرا و بەزوویی جێبەجێ دەکرێت".
باسى له‌وه‌شكرد "كار بۆ رێكخستنه‌وه‌ى كارى كۆڵبه‌رى كۆڵبه‌ره‌كان ده‌كرێت و ئه‌و كێشانه‌ى له ماوه‌ى رابردوو دروستبوون و به‌رده‌وام گرفت بۆ كۆڵبه‌ران دروستده‌كرا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن".
به‌هۆى به‌رده‌وامى ته‌قه‌ى سوپاى پاسداران له كۆڵبه‌ره‌كان، ساڵانه ده‌یان كۆڵبه‌رى كورد ده‌كوژرێن.
ع،ه