عیراقی
بۆ جارى پێنجهم دادگاى فیدراڵى لهسهر سكاڵاى مامۆستایان كۆدهبێتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
لەسهر به نایاسایی دهركردنى بریارى راگرتنى پلە بەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان، دادگاى فیدڕاڵى عیراق کۆدەبێتەوە و تاوتوێى ئهو سکاڵایه دهكات كه ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەرى هەرێم لهو بارهیهوه ئاراستهى كردوون.
ئەمڕۆ یەک شەممە 17ى ئازارى 2024، بۆ جارى پێنجهم، لەسهر سکاڵاى ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەرى هەرێمى کوردستان، كه لهسهر راگرتنى پلەبەرزکردنەوەى مووچەخۆران له دادگاى فیدڕاڵى تۆمار كراوه، دادگاكه کۆدەبێتەوە.
سكاڵاكه لەسەر مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان، له دادگاى فیدراڵى تۆمار کراوە.
ئهو مامۆستا و فهرمانبهرانه لەسکاڵاکەدا داوایان کردووە، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان، پابەند بکرێت بە جێبەجێکردنی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی فیدراڵی و کەرتی گشتی ژمارە (22)ی ساڵی 2008، بەتایبەتی ماددەکانی (6، 7، 8، و 9) و پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دەستپێبکاتەوە.
پ ح ع